ئومێد خۆشناو: پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ کەموکوڕی بەڕێوەدەچێت


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ هەینى 18ی تشرینی یەکەمی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بە یاوەرى مەروان محەمەد نەجاڕ، بەرپرسى نووسینگەى هەولێرى کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و خەسرۆ غازى، بەڕیوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، سەردانی چەند بنکەیەکی دەنگدانی لە ناو شاری هەولێر کرد.


لە سەردانەکەیدا پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، "خۆشبەختانە تائێستا هیچ پێشێلکاریەک تۆمار نەکراوە و پرۆسەکە بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و کێشەیەکی ئەوتۆ لە هیچ یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان ڕووی نەداوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەکە بەبێ کەموکووڕی و زۆر بەڕێک و پێکی و بێ گرفت بەڕێوە دەچێت و لەگەڵ نووسینگەی هەولێری کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بەردەوام لە سەر هێڵین بۆ چارەکردنی هەر کێشە و گرفتێک ئەگەر هەبێت."




PM:03:31:18/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت