د.ئیسەر یاسین: تا ئێستا هیچ پێشلکارییەک نەکراوە و پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت


وێستگەنیوز-


د.ئیسەر یاسین، وتەبێژی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "تا ئێستا هیچ پێشلکارییەک نەکراوەو پڕۆسەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت".


ئاماژەی بەوەشکرد، "لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 165 بنکەی دەنگدان هەیە و پێکدێت لە 749 وێستگە".


بەیانی ئەمڕۆ هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، کاتژمێر 7:00 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.



AM:09:18:18/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت