ئارام قادر: سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ كوردستان و عێراق شكستخواردووه
وێستگه‌نیوز-
ئارام قادر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردن" كه له‌لایه‌ن ئارام سه‌عید-ه‌وه پێشكه‌شده‌كرێت وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیاری گرنگی دایه‌وه.
ئارام قادر له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه "دروشمه‌كه‌مان جیاوازه له دروشمی هه‌موو حزبه‌كانی تر و بریتییه له كارێكی ده‌ستووری كه كرانه‌وه‌یه به رووی به‌غدا بۆ خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانی كوردستان و مه‌به‌ستمانه ته‌وتینی مووچه بكرێت و هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێته‌وه و ئاراسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بێت و هه‌موو شتێك له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری به‌غدا بێت".
ئارام قادر وتی: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕانكاری گه‌وره له هاوسه‌نگی هێزه‌كاندا دروست ناكات، هه‌ندێك هێز ژماره‌ی كورسییه‌كانی دێته‌خواره‌وه و هه‌ندێكی تر به‌رزده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كورسییه‌كی باش له په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن".
وتیشی: "لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌توانین له دوای هه‌ڵبژاردن فراكسیۆنێكی به‌هێز دروست بكه‌ین و له‌وێش ده‌توانین له‌ناو په‌رله‌مان یه‌ك فراكسیۆن بین".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی باسی له‌وه‌شكرد كه "هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له كوردستان و عێراقدا بكرێت بێگومان ته‌زویر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر، چونكه یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی له‌ناو لیستی ده‌نگده‌ران هاتووه‌ته ده‌ر كه سوری، ئێرانی، توركی و عه‌ره‌بی تێدایه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت كه ته‌زویر كه‌مده‌بێت. گه‌ر هاوڵاتیانیش بچنه ده‌نگدان ته‌زویر كه‌مده‌بێته‌وه".
وتیشی: "بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن بۆ ئێستا هه‌ڵوێست نییه و سزادانی خۆی و میلله‌ته‌كه و پاداشتدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته و هاوكارییه‌كی ده‌سه‌ڵاته بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه و سزادانی گه‌له".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویست ناكات ئێمه سیستمی په‌رله‌مانیمان هه‌بێت، سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ كوردستان و عێراق شكستخواردووه و گه‌ر ببێته سه‌رۆكایه‌تی له رووی ماددی و ئیدارییه‌وه سه‌ركه‌وتووه و گونجاوتره".
هاوپه‌یمانی نیشتمانی به 60 كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
PM:11:08:14/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت