نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی ئاگره‌كه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی سلێمانی
وێستگه‌نیوز-
نزیكه‌ی چوار كاتژمێره ئاگره‌كه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی سلێمانی به‌رده‌وامه و تا ئێستا كۆنترۆڵ نه‌كراوه، به‌وته‌ی شایه‌تحاڵێكیش تا ئێستا چوار كۆگا به ته‌واوی سووتاون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆگایه‌ك له ناوچه‌ی پیشه‌سازی سلێمانی ئاگر كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.
شایه‌تحاڵێك له شوێنی رووداوه‌كه به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه "سه‌ره‌تا كۆگای یه‌كه‌م ئاگری گرت كه سه‌ر كۆگای كارگه‌ی ئاوی سلێمانی-یه، دواتر كۆگای دووه‌م ئاگری گرت كه كارگه‌ی چیاوه و پاشان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.
وتیشی: "تا ئێستا چوار كۆگا به ته‌واوی سووتاون و هێشتاش ئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه زیانه داراییه‌كان زۆرن و به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان ته‌نها كۆمپانیاكه‌ی ئه‌وان كه دوو كۆگایان سووتاوه سه‌رووی ملیۆنێك دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه.
هاوكات سامان نادر به‌رپرسی سه‌نته‌ری جه‌ی سی سی سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه "تا ئێستا 5 حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هه‌بووه كه چواریان كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی بوون و یه‌كێكیان خاوه‌نی یه‌كێك له كۆمپانیاكان بووه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه".
PM:09:16:14/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت