نێچیرڤان بارزانی: نه‌وه‌ی تازه‌ی سلێمانی حه‌زی له داهێنانی زیاتره نه‌وه‌ك هاتوهاواری بێهوده
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوای له ده‌ڤه‌ری سلێمانی كرد كه "بۆ یه‌كجاریش بێت ده‌رفه‌ت به پارتی بده‌ن، بزانن پارتی چۆن ده‌توانێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویه‌تی جێبه‌جێی بكات"، ده‌شڵێت: "نه‌وه‌ی تازه‌ی سلێمانی حه‌زی له داهێنانی زیاتره نه‌وه‌ك هاتوهاواری بێهوده".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ریی حزبه‌كه‌ی له شاری سلێمانی كرد و تیایدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی: "زۆر خۆشحاڵم كه له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵتان كۆ ده‌بمه‌وه، هه‌رجاره‌ك كه دێمه كه سلێمانی نه‌ك یادگاری خزمایه‌تی و هاوشاریم، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی دێرینی پارتی و بارزانی نه‌مر دێته‌وه بیر هه‌موومان. په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ سلێمانی په‌یوه‌ندی خه‌بات و هاوكارییه".
وتیشی: "له‌كاتی شێخ مه‌حموود و شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بووه، هه‌روه‌ها ساڵانی سییه‌كان، ڕژێمی پاشایه‌تی بارزانی و هه‌ڤاڵانی دوورخسته‌وه بۆ شاری خۆشه‌ویستی سلێمانی، به‌ڵام سلێمانی بووه مه‌ئوا بۆ بارزانی و هه‌ڤاڵانی".
جێگری سه‌رۆكی پارتی باسی له‌وه كرد كه "پیاو ماقوڵانی سلێمانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌ت كێشی ئه‌و شاره، باوه‌شی كوردستانییانی خۆیان بۆ بارزانیه‌كان كرده‌وه، گه‌نجه به‌شه‌ره‌فه‌كانی سلێمانی گیانی خۆیان كرده قه‌ڵغانی پاراستن و ده‌ربازكردنی بارزانی، هه‌روه‌ها شوێنی ماڵه‌كه‌ی بارزانی ئێستاش له‌گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی سلێمانی ماوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بارزانی هه‌ر له‌به‌ر خۆشه‌ویستی سلێمانی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی له‌گه‌ڵ سلێمانی دروستكرد، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 58 دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، خێرا هاته سلێمانی و له‌ماڵی شێخ له‌تیفی حه‌فید دابه‌زی بۆ گه‌یشتن به خه‌ڵكی سلێمانی و نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵیان".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پارتی و بارزانییه‌كان مێژوویه‌كی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ سلێمانی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ لایه‌نێك ناتوانێت درز بخاته ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له‌گه‌ڵ سلێمانیدا هه‌یه، خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری نیشتیمان په‌روه‌ر و كورد په‌روه‌رن، ئازادی خوازن، بۆیه له‌دژی حكوومه‌تی به‌غدا كۆمه‌كی بارزانییه‌كان كرد، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سیخوڕیان به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن".
جێگری سه‌رۆكی پارتی روو به ئاماده‌بووانی كه‌رنه‌ڤاڵی حزبه‌كه‌ی وتی: "ئێوه‌ی دڵسۆز و وه‌فادار و خۆڕاگر، هه‌میشه له‌به‌ر پارتیبوونتان باجی زۆرتان داوه، به‌رگه‌ی زۆری گوشاری ده‌روونیتان گرتووه، له‌هه‌موو ئیمتیاز‌و خێری ئه‌و ده‌ڤه‌ره بێ به‌شبوون، ئێسته‌ش ئێوه‌ی خۆشه‌ویست نموونه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌ن له سلێمانی".
روونیشی كرده‌وه كه "پارتی ئامانجی ئه‌وه‌یه و هه‌میشه‌كاری كردووه، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رانسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، كه بتوانێت وه‌ك یه‌ك و به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو ناوچه‌ی كوردستان بكات. خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره زۆر باجی لایه‌نه سیاسییه‌كانیان داوه، بۆیه پارتی هه‌وڵ ده‌دات هێچی دیكه خه‌ڵك نه‌بنه ئامانجی ململانێ و قوربانی و ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان، شایسته‌ی باشترین ژیان و ئارامی خۆشگوزه‌رانین".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی وتی: "نه‌وه‌ی تازه‌ی سلێمانی حه‌زی له داهێنانی زیاتره نه‌وه‌ك هاتوهاواری بێهوده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان".
نێچیرڤان بارزانی داوای كرد ده‌نگ بده‌ن به پارتی و، به‌ڵێنی دا له چوار ساڵی داهاتوو بیسله‌مێنن له سه‌رجه‌م بواره‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بینن و وتی: "دروشمی پارتی ئاوه‌دانی و خۆڕاگرییه، نه‌ك وه‌كو هه‌ندێك لایه‌ن كه داوای ڕووخان و تێكدان ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند كه "دەیانوت هەموومان بۆ ئاوەدانی و خزمەت پارتیبوونێک قەرزارین، منیش داوایان لێدەکەم بۆ یەکجاریش بێت پارتی تاقیبکەنەوە".
PM:05:00:14/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت