بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی پارتی نایزانێ یه‌كڕیزی و نیشتمانپه‌روه‌رییه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نایزانێ یه‌كڕیزی و نیشتمانپه‌روه‌رییه، ده‌شڵێت: "كۆتایی به كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی له بادینان ده‌هێنین".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له بادینان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا وتی: "نابێت خه‌ڵك فرۆشتنی ئێزدییه‌كانی بیربچێته‌وه".
وتیشی: "پارێزگای دهۆك غه‌در لێكراوه، بۆیه رژێمی دیكتاتۆر له بادینان ده‌رده‌كه‌ین و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی له بادینان ده‌هێنین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "نه‌یارانی یه‌كێتی تۆقیون، پارتی تۆقیوه و ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن له هاوڵاتیان ترساوه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ناكرێت ئه‌وه‌ی له بادینان پارتی نه‌بێت ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ڕه‌خسێنرێت، ئه‌وه‌ی پارتی نایزانێ یه‌كڕیزی و نیشتمانپه‌روه‌رییه".
PM:04:39:14/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت