کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەی دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری


وێستگەنیوز_ هێڤار هیوا

ئەمرۆ دووشەممە 14ـی 10ـی 2024، لە شاری هەولێر؛ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ریکخراوە ناحکومیەکان کۆبووەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نوێنەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سبەی سێشەممە هەتا تەواوبوونی دەوامی فەرمی، دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری و لەو وادە بە دواوە، کارتەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەغدا. 

ئاشکراشیکرد، هەتا ئێستا لە شاری هەولێر 27 هەزار، سلێمانی 73 هەزار و دهۆک 12 هەزار کارت وەرنەگیراونەتەوە. 

هەروەها سەبارەت بە شوێنی دەنگدانی VIP، کۆمسیۆن دەڵێت: سێ شوێنی ڤی ئای پی بۆ دەنگدان دابینکراوە کە پێکهاتوون لە: هەولێر، هۆتێل رۆتانا، سلێمانی، تەلاری هونەر، هەروەها لە بەغدا لە هۆتێل رەشید. وتیشی: مەرجی دەنگدانی ڤی ئای پی دەبێت کەسەکە پلەی وەزیفی سەروو بەرێوەبەری گشتی بێت.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە دڵمان خۆشە و گەشبینین چونکە کامێرای چاودێریمان لە هەموو وێستگەکان داناوە. هەروەها نزیکەی هەزار و 500 کەس لە کۆنسوڵخانە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ناوی خۆیان تۆمارکردووە وەک چاودێری نێودەوڵەتی. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی سێشەممە 15ـی 10ـی 2024، کۆتا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنە و لە کاتژمێر 12ـی شەودا کۆتایی پێدێت.



PM:12:53:14/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو