سالار مەحمود: خراپترین کابینە لە مێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کابینە بوو
وێستگەنیوز-
سالار مەحمود، کاندیدی ژمارە 2ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی سلێمانی لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "وێستگەی هەڵبژاردن" کە لەلایەن ئارام سەعید-ەوە پێشکەشدەکرێت وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگی دایەوە.
سالار مەحمود لەبارەی بەرنامەی حزبەکەی رایگەیاند، "یەکێتی بەرنامەی سیاسی هەیە بۆ سەرجەم سێکتەرەکان کە بەجۆرێک ببێتە چارەسەر بۆ کێشەکان، بۆیە ئەگەر سەرۆکی حکومەت لای یەکێتی بێت بەرنامەی یەکیتی روونە".
ئاماژەی بەوەکرد، "خراپترین کابینە لە مێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کابینە بوو".
کاندیدی ژمارە 2ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە، "ئێمە قەت لە راپۆرتەکانماندا پارتیمان وەک دوژمن باس نەکردووە".
PM:10:35:04/10/2024
ئهم بابهته 1728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت