عومەر گوڵپی: ئێمە دەمانەوێت ستەمکاران، گەندەڵکاران رابگرین


وێستگەنیوز-


عومەر گوڵپی، سەرۆکی لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی سلێمانی لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "وێستگەی هەڵبژاردن" کە لەلایەن ئارام سەعید-ەوە پێشکەشدەکرێت وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگی دایەوە.


عومەر گوڵپی لەبارەی دروشمی لیستەکەیان کە دەڵێن رایاندەگرین رایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت ستەمکاران، گەندەڵکاران و ئەوانەی ناتوانن ژیانی خەڵک باش بکەن ئەوانە رابگرین".


لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا عومەر گوڵپی وتی، "یەکێتی مافی ئەوەی نییە بڵێت ئەم حوکمڕانییە رادەگرین، چونکە یەکێتی شەریک و پشکدارە و تا ئەو کاتەی شیرینی نەوت هەبوو یەکێتی هیچ کێشەی نەبوو، تاوەکو کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش کە هەفتەی رابردوو بوو یەکێتی بچوکترین بەرگریی لە بەرژەوەندیی گشتی نەکرد".


سەرۆکی لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی سلێمانی وتیشی، "دوو هێزی سیاسی دوو گردیان داگیرکردووە و خەریکی حکومڕانی دەڤەرەکانی خۆیانن".



PM:10:01:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو