سەرۆکی لیستی پارتی لە هەڵەبجە: بە بەرنامە دەستکراوە بەشێواندنی پۆستەری کاندیدەکانمان
وێستگەنیوز-
سەرۆکی لیستی 190ی پارتی لە هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بە بەرنامە دەستکراوە بەشێواندنی پۆستەری کاندیدەکانمان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024، وشیار حسێن بەگ، سەرۆکی لیستی 190ی پارتی لە هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "پۆلیسی پاراستنی پرەنسیپەکانی حزبەکەمانین، بەهێمنی دەستمانکردووە بەبانگەشە تا کۆتایی بەوجۆرە بەردەوامدەبین، دۆڕاو براوە نییە گرنگە دەستکەوتەکەمان بپارێزین، حکومەت و پەرلەمانمان جارێکی دیکە بخەینەوە سەرپێی خۆی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە بەرنامە دەستکراوە بەشێواندنی پۆستەری کاندیدەکانمان هەموو ئەوانە پیرۆزن لای ئێمە، دڵتەنگین بەوحاڵەتە".
سەرۆکی لیستی 190ی پارتی لە هەڵەبجە وتیشی، "شێواندنی پۆستەری کاندیدەکانمان هیچ دەنگێک لەهی ئەوان زیاد ناکات".
لە 25ی ئەیلولی 2024وە پرۆسەی بانگەشی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە و تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی 15ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت و لە رۆژی 20ی تشرینی یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردن بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
PM:12:03:02/10/2024
ئهم بابهته 1340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت