قوباد تاڵەبانی: لەناو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتم کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنین


وێستگه‌نیوزـ

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پرسیارێکیان کرد، منیش وتم کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنینن".


جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە دروستبوونی گرژی لەناو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی، "بابەتێکی ئاسایی بووە، ئەگەر گرژیش دروست بێت ئاساییە".

ڕۆژی 25ـی ئەیلولی 2024، کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران گرژی لە نێوان مەسرور بازرانی و قوباد تاڵەبانی جێگری دروست بووە.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌، مەسرور بارزانی لە بارەی دروشمی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنەوە کە دروشمی"کۆتایی پێدەهێنین"ە، پرسیاری لە قوباد تاڵەبانی کردووە، کە کۆتایی بەم دەسەڵاتە دەهێنن یان کۆتایی بە سلێمانی دەهێنن؟ قوباد تاڵەبانی لە وەڵامدا وتیەتی، "کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنین".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر زوو دروستبوونی گرژی لەناو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رەتکردەوە و بە وێستگەنیوزی راگەیاند، هیچ شتێکی ناخۆشی ئەوتۆ رووینەداوە.

باسی لەوەشكرد، "کاک مەسرور بارزانی داوای کرد بانگەشەیەکی ئارام و هێمن بەڕێوە بچێت و لایەنەکان پەلاماری یەک نەدەن".

رۆژی 25ـی ئەیلولی 2024، لە کاتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی، وێنەی کەڤەری پەڕەی تایبەتی لە فەیسبوک گۆڕی بە وێنەیەک کە وێنه‌ی ده‌ستی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانە و له‌سه‌ری نووسراوه‌ "كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ده‌هێنین".

پێشه‌وا هه‌ورامی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆمێنت بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی نووسی، "جه‌نابی كاك قوباد ئێمه‌ هێشتا له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین، به‌ڕێزت وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دانیشتووی به‌رانبه‌رم، كه‌واته‌ كام ده‌سه‌ڵات، قه‌زدت ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئێستا كۆبووینه‌ته‌وه‌ یان ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌".


PM:12:49:26/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 2952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو