قوباد تاڵەبانی: بە خەمێکی گەورەوە دەڵێین کە ناتوانین گەرەنتی نەکوژرانی رۆژنامەنووسی دیکە بکەین لە عێراق و هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ شەممە 14ی ئەیلولی 2024، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی مەراسیمی لادانی پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە شاری سلێمانی رایگەیاند، "مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت یادی ئەو رۆژنامەنووسانە دەکاتەوە کە لە ساڵی 2003 بەدواوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان شەهیدبوون بۆ رێزگرتنە لە ئازایەتی و پابەندبوونیان بە گەیاندنی راستییەکان، هەوڵێکە بۆ پاراستنی میراتەکەیان".


ئاماژەی بەوەکرد، "بە خەمێکی گەورەوە دەلێین کە ناتوانین گەرەنتی نەکوژرانی رۆژنامەنووسی دیکە بکەین لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام لە دڵەوە ئومێدەوارین گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین ئەو دوو کچە رۆژنامەوانەی کە لە قەزای سەیدسادق شەهیدکران دوایین ناوبن لەم مۆنۆمێنتە تۆماردەکرێن".


مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت کە لە پارکی ئازادی شاری سلێمانییە، بۆ رێزگرتنە لە یادی 551 رۆژنامەنووس، کە لە ساڵی 2003وە تا ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان شەهید کراون.



PM:06:49:14/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو