عەلی باپیر: 32 ساڵه‌ دوو شتی بچووك ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌ ده‌به‌ن به‌رێوه‌

‌عەلی باپیر

وێستگه‌نیوزـ

عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان رایگه‌یاند، دوو حزبی عه‌لمانی ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌ ده‌به‌ن به‌رێوه‌.

عه‌لی باپیر وتیشی، "ئه‌گه‌ر خاتریان بگرین ده‌ڵێین حزبی عه‌لمانی، ئه‌گینا دوو ماڵ و بنه‌ماڵه‌ و شتی بچووكن، حزبه‌كه‌ هه‌مووی نییه‌".

عه‌لی باپیر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ سلێمانی كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ی ئابی 2024 سازی كرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "حه‌یفه‌ میله‌تی ئێمه‌ چیتر رابمێنێت ئه‌م وڵاته‌ به‌ خێرو بێرییه‌وه‌ هی دوو سێ ماڵ بێت، ئه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی دیكه‌".

ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئه‌وه‌شی باسكرد، "ده‌یان ملیاردرێر له‌ناو ئه‌م میله‌ته‌ هه‌ژاره‌ی ئێمه‌دا په‌یدابوون كه‌ هه‌مووی له‌سه‌ر حسابی ره‌شورووت كه‌وتنی خه‌ڵكه‌".

زانیاری زیاتر له‌م ڤیدیۆیه‌یه‌


PM:04:00:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 5520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت