دواین زانیاری له باره‌ی كوژرانی ئاری چایچی له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین
وێستگه‌نیوزـ
له‌نیا به‌ختیار، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، دواین زانیاری له باره‌ی كوژرانی گه‌نجه چاییچییه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی ئاشكرا ده‌كات.
شەوی رابردوو لە گەرەکی راپەرینی سلێمانی و لەناو بازاری لەفە فرۆشەکان، کەسێک کوژراو یەکێکی دیکە برینداربوو، ئه‌و گه‌نجه‌ی كه کوژرا ناوی (ئاری)یه و كاری چایچێتیی كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا كه‌سێك بریندار بوو كه شۆفێری ته‌كسییه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پاش ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر 9:30ی 2024/7/27 لەگەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت، بەداخەوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی كاسبكاریك.
ده‌شڵێت: "راستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیردەکەن و هاوەڵەکەی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی كوردستانەوه به تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە رادەستی ده‌زگاى ئاسایش کرا، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە".
زانیاری زیاتر له په‌یامنێری وێستگه‌نیوز وه‌ربگرن
PM:02:34:28/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت