کەسوکاری ئەو مێرد منداڵەی بە دەستی کارمەندێکی کۆماندۆ کوژرا، لەبارەی ڕووداوەکە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد و رایانگه‌یاند كه بكوژه‌كه لە یەکەم ساتی رووداوەکەوە ده‌ستگیركراوه‌و ئێستا لە زینداندایە، وتیشی: دۆسیه‌كه‌یان داوه‌ته ده‌ست یاسا و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ر رووداوه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی 15/16ی ئه‌م مانگه، له گه‌ڕه‌كی زانكۆی سلێمانی له رووداوێكی ته‌قه‌كرندا، مێردمنداڵێكی 16 ساڵان گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ھێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه "له گه‌ڕه‌كی زانكۆ رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویداوه و به‌هۆیه‌وه مێردمنداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه".
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتبوو، مێردمنداڵه‌كه ناوی (ش.ڕ.)ه و له گه‌ڕه‌كی زانكۆ ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراوه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه، دواتریش ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی كه ته‌قه‌كه‌ی كردوه، سه‌ربه هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان بووە.
PM:03:15:17/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوه‌ته‌وه