هەولێر..کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری گردبونەوە و دەڵێن با سەرۆکی حکومەت بێت 20 خولەک بمانبینێت
وێستگه نیوزـ
خاوه‌ن دوكانه‌كان ده‌ڵێن: بۆچی خاوه‌ن دوكانه سوتاوه‌كانی دهۆك قه‌ره‌بویان وه‌رگرتوه ئێمه وه‌رمان نه‌گرتوه، به ئێمه ده‌ڵێن قسه مه‌كەن، بۆچی قسه نه‌كه‌ین، داوا له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، بمانبینێت با بێت 20 خولەک بمانبینێت.
خاوه‌ن دوكانه‌كان: ئه‌وه دوو مانگ و نیوه ئێمه سه‌رچاوه‌ی بژێویمان سوتاوه‌و خاوه‌نی 227 دوكانین، ئێمه داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ینه‌وه، خاوه‌ن موڵك مانگێك كرێی وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام بۆ ئه‌م مانگه خاوه‌ن دوكان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته 800 دۆلاری له خاوه‌ن موڵك وه‌رگرتوه، له‌وانه‌یه سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگار ئاگایان له‌مه نه‌بێت
AM:10:47:17/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت