موسه‌ننا ئه‌مین: لیستی هێزه ئه‌منییه‌كان پڕیه‌تی له ناوی ساخته
وێستگه‌نیوزـ
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای داتای ڕاستەقینە مووچەی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند، حکومەتی هەرێم کۆدی مووچەخۆرانی هێزە ئەمنییەکانی ناردووە بۆ بەغدا، بەڵام عێراق قبوڵی ناکات چونکە پڕیەتی لەناوی ساختە.
وتیشی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەزگا ئەمنییەکاندا، بەرگری، فریاکەوتن، زێرەڤانی، هێزەکانی 70 و 80، لیستی مووچەی سەرجەمیان نێردراوە بەڵام قوبوڵ نەکراون لە لایە عێراقەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگ دەبێت هێزەئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ده‌ستیان كردووه به ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم جگه له هێزه ئه‌منییه‌كان.
PM:12:41:06/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت