دهرچووی بهشه تهندروستییهكان لهلایهن بهغداوه دادهمهزرێن
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق دەرچووی بەشە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت، بەڵام مەرج نییە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان دابمەزرێنرێن.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "تەنها یەک تووشبوونی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدا هەبووە، ئەویش خەڵکی کەرکوک بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر روویکردووەتە شارەکەمان".
سهباح ههورامی ئاماژەی بەوەشدا: "لە ئێستادا کێشەی کەمی سەرچاوە مرۆییەکان و کەمی بێدمان لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە حکومییەکان هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەمان پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام رەتکراوەتەوە، تێچووی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە بەشی چاودێری چڕە لە نەخۆشخانە تایبەتییەکان زۆر گرانە و نەخۆش زۆر جار ناچار دەبێت ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەی بفرۆشێت".
باسی لەوەشکرد: "حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە دامەزراندنی دەرچووی بەشە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام مەرج نییە ئەو کەسەی دادەمەزرێت لە شارەکەی خۆی دابمەزرێنرێت، بەڵکو بەپێی پێویستی شارەکانە".
PM:03:13:23/05/2024
ئهم بابهته 3112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت