ئەمڕۆش خۆپیشاندان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە دەستیپێکردەوە
دیەنێک لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی راپەڕین. وێنە: ئەمیر حەسەن
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ بۆ هەفتەی سێیەم خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمەوە دەستیپێکردەوە و باس لەوەدەکەن، لەخۆپیشاندان بەردەوام دەبن و تا ئەوکاتەی وەڵامی داواکانیان دەدرێتەوە.
مامۆستایان و فەرمانبەران باس لەوەدەکەن، ساڵێنێکی زۆرە خزمەت دەکەن، لەبەرامبەردا حکومەتی هه‌رێم ماوەی 60 رۆژە وەک خۆیان دەڵێن، "بێباکانە"؛ خۆی لە داواکانیان بێدەنگ کردووە.
هاوکات، مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژیش، سەرەڕای داوای پێدانی شایستە داراییەکانیان، داوای دامەزراندن و کردنیان بە هەمیشەییە دەکەن.
په‌یوه‌ست به خۆشیاندانهكان ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی تر خوێندكارانی پۆلی 12 گردبوونه‌وه و داوایان كرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یان پڕۆگرامی خوێندنیان بۆ كه‌م بكاته‌وه یان خوێندن درێژ بكرێته‌وه.
خوێندكاران به دروشمه‌كانی " ئالانی حه‌مه سه‌عی كاتمان نییه بۆ سه‌عی" و "چیتان ده‌وێ خوێندكاران كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌جمان" درێژه‌یان به خۆپیشاندان دا.
AM:11:46:12/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت