خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانه‌بێژان له‌ شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستیپێكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، جارێكی دیكە هەریەكە لە مامۆستایانی دامه‌زراو، وانەبێژان و فەرمانبەران دەستیان بە ناڕەزایەتییەكان كردەوە و چوونە سەرشەقام و بەردەوامی بە بایكۆتیان دووپاتكردەوە.


جارێكی دیكە لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی مامۆستایان بەشێوەیەكی جیاواز لە خۆپیشادان و بایكۆتی دەوام گردبوونەوە و تیادا وێنەی ئەو مامۆستا وانەبێژەیان داناوە كە لەماوەی رابردوودا گیانیانلەدەستداوە.

لەلایەكی دیكەشەوە، مامۆستایان سەرەڕای ئەوەی لە بایكۆتكردن و سوور بوون لەسەر داواكارییەكانیان بەردەوامن، بەڵام ئەمڕۆ وەك هاوسۆزییەك بۆ مامۆستا جیهان بڕیاریاندا بە رەشپۆشی بەشداری گردبوونەوەكان بكەن.


AM:10:54:29/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 2992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت