مه‌حمود سه‌نگاوی باسی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات كه‌ مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان داعشیان له‌سه‌ره‌


وێستگه‌نیوزـ

مه‌حمود سه‌نگاوی، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان هه‌یه‌،  ده‌شڵێت، له‌ هه‌ر شوێنێكیش پێویست بێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی سوپای عێراق ئۆپراسیۆنی بۆ ده‌كه‌ن.


مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی ئایاری 2023، له‌كاتی هاتنی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میحوه‌ره‌كانی یه‌ك و دوو و سێی هێزی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: شانده‌كه‌ هاتوون بۆ كۆبوونه‌وه‌ و راگۆڕینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ن له‌ هه‌ر شوێنێك بێت ئۆپراسیۆن بكات ته‌نانه‌ت بۆ خوارووی عێراقیش بێت.

وتیشی: "هه‌ر ناوچه‌یه‌ك پێویست بێت ته‌ركیزی ته‌خرێته‌سه‌ر و هه‌ر پلانێك له‌لایه‌ن ئه‌و شانده‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و هاوپه‌یمانانه‌وه‌ هه‌بێت ئێمه‌ ئاماده‌ین جێبه‌جێی بكه‌ین".

له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشیان لێده‌كرێت مه‌حمود سه‌نگاوی وتی: "له‌ غه‌ڕڕا، له‌ حه‌مرین، كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌بینرێن و چالاكی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".


AM:11:12:16/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت