سیروان غەریب: وێستگەکڵاس دەرگایەکە بە ڕووی فێرکردن و پێگەیاندندا و بەدیلی هیچ کۆلێژ و پەیمانگایەک نییە
سیروان غەریب، سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز
وێستگەنیوز_ هێڤار
سیروان غەریب، سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز لە وتاری دەستپێکی پرۆژەی وێستگەکڵاس، رایگەیاند، "وێستگه كڵاس، دامەزراوەیەکی ئەکادیمی نییە و بەدیلی هیچ کۆلیژ و پەیمانگایەکیش نییە. بەڵکو لەگەڵ هەموو هەوڵێکی جدیدا، دەرگایەکە بەڕوی فێرکردن و پێگەیاندندا."
سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز ئاشکراشیکرد، "گرنگی گرێبەستی ئێمە و CDO، لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆڵەتەکنیک؛ تەنها لەوەدا نییە کە سەرەتای یەکەم کاری هاوبەشی ئێمە و ئەم دوو ناوەندە ئەکادیمیە گرنگەیە، بەڵکو گرنگییەکەی لەو مێژووەدایە کە دەستپێکی کاری هاوبەشی زانکۆ و دامەزراوەی میدیایی دەرەوەی زانکۆیە، هاوبەشیەک کە دەشێت زانکۆ بەدەرەوەی خۆیەوە ببەستێتەوە و دامەزراوە مەدەنیەکانی کۆمەڵگەش بەزانکۆوە پەیوەست بکات.
دەقی وتارەکەی سیروان غەریب:
بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، بەرێزان پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەڕێزان سەرۆکی زانکۆکان، نوسەران و ڕووناکبیران، مامۆستایانی زانکۆ و میوانە بەڕێزەکان، به‌ناوی ده‌زگای میدیایی وێستگه نیوز و به‌رێز به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح، به‌رێوبه‌ری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت CDOـوە، به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م.
من باسی ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه ناكه‌م به‌ڵكو ته‌نها له‌رێگه‌ی وته‌یه‌كی كورته‌وه، خۆشحاڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین كه ئەمڕۆ لەگەڵ نوخبەیەکی ئەکادیمی کوردستان پێکەوەین بۆ راگەیاندنی پرۆژەیەکی گرنگ، وێستگەکڵاس.
وێستگه كڵاس، دامەزراوەیەکی ئەکادیمی نییە و بەدیلی هیچ کۆلیژ و پەیمانگایەکیش نییە. بەڵکو لەگەڵ هەموو هەوڵێکی جدیدا، دەرگایەکە بەڕوی فێرکردن و پێگەیاندندا.
لەهەرێمی کوردستان سەرباری فراوانیی هەوڵە ئەکادیمی و نائەکادیمەکان لەتێکڕای بوارەکاندا، بەڵام تا ئێستا پێویستی و کەلێن و بۆشاییەکان زۆرن. ئەم پرۆژەیەی ئێمە هەوڵێکە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانە.
ئێمە بەتەنیشت هەوڵەکانی ترەوە، دێینە ناو مەیدانەکەوە، بەشداری دەکەین، سیمینار ڕێکدەخەین، محازەرە تۆمارئەکەین، دۆکیومێنت و ئەرشیف دەکەین و وتووێژی ئەکادیمی ڕێکدەخەین.
دەکرێت ئێمە لەبواری ئەکادیمیدا، ئەڵقەیەکی گەیاندن بین و کاری ئەکادیمی زانکۆکان بگەیەنینە هاوڵاتیان و ئاسانکاری بکەین.
گرنگی گرێبەستی ئێمە و CDO، لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆڵەتەکنیک؛ تەنها لەوەدا نییە کە سەرەتای یەکەم کاری هاوبەشی ئێمە و ئەم دوو ناوەندە ئەکادیمیە گرنگەیە، بەڵکو گرنگییەکەی لەو مێژووەدایە کە دەستپێکی کاری هاوبەشی زانکۆ و دامەزراوەی میدیایی دەرەوەی زانکۆیە، هاوبەشیەک کە دەشێت زانکۆ بەدەرەوەی خۆیەوە ببەستێتەوە و دامەزراوە مەدەنیەکانی کۆمەڵگەش بەزانکۆوە پەیوەست بکات.
ئەگەر ئەمڕۆ سەرەتای کاری هاوبەش و کارلێککردنی دووناوەندی ئەکادیمی و دامەزراوەیەکی میدیایی و رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی بێت ئەمە خۆی لەخۆیدا سەرەتایەکی زۆر گرنگە بۆ پەیوەندی ئۆرگانی دامودەزگاکانی کۆمەڵگە، لەپێناو فێرخواز و برەودان بەزانست و مەعریفە.
هه‌ر لێره‌وه پێویسته به‌ناوی وێستگه نیوز و CDOـوە، سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی و پۆله‌ته‌كنیك ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵماندا پرۆژه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد و ئه‌مرۆ یاداشتیی لێكتێگه‌یشتن پێكه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌كه ئیمزا ده‌كه‌ین. هاوكاتیش سوپاس و رێزمان ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له د. ره‌زا، سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی سلێمانی و د. ئالان فه‌ره‌یدوون سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی پۆلەتهكنیك ده‌كه‌ین كه‌پێشتر پێكه‌وه هاتنه سه‌رهێڵ و به‌شداربوون لهگفتووگۆكانی سه‌ره‌تای ئه‌م پرۆژه‌كه.
PM:03:32:12/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 4844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت