خۆپیشاندانی خوێندكاران له سلێمانی دهستیپێكردهوه
         
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ لە سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین، کۆیە و پارێزگای هەڵەبجە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و حکومەتی هەرێم کرد دەرماڵەی زانکۆیان بۆ خەرج بکات کە ماوەی چەندین ساڵە بە "نایاسایی" راگیراوە.
	
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (5ی کانونی یەکەمی) لەسلێمانی، رانیە، کۆیە، هەڵەبجە و ژمارەیەک ناوچەی دیکەش خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ دەستیپێکردەوە و خوێندکاران داوای "گەڕانەوەی دەرماڵە، گەڕانەوەی شکۆ بۆ زانکۆکان، نەهێشتنی رۆڵی حزب لە زانکۆکان، دابینکردنی  پێداویستییە سەرەکییەکانی بەشە ناوخۆییەکان، کەمکردنەوەی جیاوازی لەنێوان زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان بەتایبەت لەڕوی وەرگرتنی کۆنمرەوە" دەکەن.
	
خوێندکارانی ناڕازی دەڵێن، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە هەڵوێستی دیکەیان دەبێت، هەروەها هۆشداریش دەدەن لەوەی ژمارەیەک لایەن "بەپلان هەوڵیانداوە کۆبوونەوەکانمان بەلاڕێدا بەرن ".
        
        AM:11:54:05/12/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									5036
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت