به‌ڤیدیۆ.. له‌پڕ پردێك بوو به دوو كه‌رته‌وه
         
                
        
        
        
          
وێسگه نیوزـ
	
له ئیكوادۆر روداوێكی سه‌یر رویدا و له‌پڕ پردێك بوو به دوو كه‌رته‌وه، بەو هۆیەشەوە پێنج کەس بریندار بوون، لە روسیاش شەقامێک بوو بە چاڵێکی گەورە و دوو ئۆتۆمبیل تێی کەوتن.
	
ڤیدیۆكه شایته‌حاڵه‌كانی روداوه‌كه تۆماریان كردوه و پرده‌كه له‌وكاته‌دا شه‌قی بردووه كه ئۆتۆمبیل سه‌رقاڵی هاتوچۆ بووه و به‌هۆی روداوكه‌شه‌وه  كه‌س برینداربون و چه‌ند ئۆتۆمبیلێكیش له شوێنی شهقبونهكهكه گیریان خواردوه.
	
تیمه‌كانی فریاگوزاریی ئیكوادۆر بۆ به‌هاناوه‌چونی برینداره‌كان چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و تائێستا نه‌زانراوه كه هۆكاره‌كه رۆچونی زه‌وی یان خراپیی پرده‌كه بووه.
	
	لە روداوێکی هاوشێوەشدا کە لە شاری نۆڤۆسیبرسک-ی روسیا رویداوە، لەپڕ زەویی شەقامێک رۆچوو، شەقامەکە بوو بە چاڵێکی گەورە و دوو ئۆتۆمبیلی لووش دا.
	
	روسیا
	
	
	
	
ئیکوادۆر
        
        PM:04:18:16/10/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									8664
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت