وێستگه-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كه‌ی هه‌ناوی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند كاتژمێر یانزه‌ی ئه‌مشه‌و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد مه‌كی عه‌بدوڵا كۆچی دوایی كرد‌و ته‌رمه‌كه‌یشی له نه‌خۆشخانه‌وه گواسترایه‌وه بۆ یه‌كه‌ی دادی پزیشكی و پاشان به‌ره‌و ماڵه‌وه به‌رێكرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه، وابریاره سبه‌ینێ شه‌ممه، مه‌كی عه‌بدوڵا ناسراو به حاجی مه‌كی له‌گۆرستانی سه‌یوانی شاری سلێمانی له رێ‌َِ و ره‌سمێكی شایسته‌دا به‌خاك بسپێردرێت.
حاجی مه‌كی كه زیاتریش به‌ناوی كاره‌كته‌ری عه‌لی-یه فه‌نی ناوبانگی ده‌ركردووه یه‌كێَكه له هونه‌رمه‌نده كۆمیدییه‌كانی كوردستان و ماوه‌ی نزیكه‌ی 50 ساڵ خزمه‌تی له‌بواری هونه‌ری كوردیدا هه‌یه.
ناوی تەواوەی حاجی مەکی (محەمەد مەکی عەبدوڵا مەعروف)ە، لە ساڵی ١٩٣٩ لەدایکبووە و دوو خوشک و دوو برای هەبووە و بەهۆی باری گوزەرانی خێزانەکەیەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات.
حاجی مەکی خاوەنی کوڕێک و كچێک بووە، کوڕەکەی لەکاتی بەشداریکردنی فیلمی (باوەژن خوا بناسە)دا ڕۆڵی بینیوە و بەهۆی ڕووداوێکەوە لەکاتی ئامادەکردنی فیلمەکەدا گیانی لەدەستداوە.
لە ساڵی ١٩٥٨ دا گروپی هونەری خەباتی دامەزراندووە و لە شاری سلێمانیش هەمان گروپی دامەزراندووە، تائێستا بەشداری کردووە لە زیاتر ١٢٠ بەرهەمی هونەریدا.