پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی داعشی له‌ كوڵه‌جۆ و خانه‌قین تێكشكاند


وێستگه‌ نیوزـ

چه‌كدارانی داعش په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌سنوری ده‌ككه‌ و قه‌ره‌بڵاغ  له‌ سنوری گوندەکانی كوڵه‌جۆ و خانه‌قین داوه ‌و تێكشكاون.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی بڵاویکردەوە: ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش به‌هاوه‌ن په‌لاماری  هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له‌ گوندی قه‌ره‌بڵاغ  داوه ‌و دواتر هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی ده‌ككه-‌ی خۆرئاوای خانه‌قین.
 
وتیشی: چه‌كدارانی سێ هاوه‌نیان ئاڕاسته‌ی گوندی قه‌ره‌بڵاغ و كردوه‌و دواتر  له‌ قۆڵی گوندی ده‌ككه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری خۆرئاوای قه‌زای خانه‌قین په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان داوه‌و   هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش له‌ئاماده‌باشیدان  بۆ هه‌ر وه‌ڵامێكی چه‌كدارانی داعش.


PM:10:19:04/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت