مه‌سرور بارزانی ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

‌مه‌سرور بارزانی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دانووستان لەگەڵ لایەنەكان دەست پێدەكات و یەکەم کۆبوونەوەشی لەگەڵ مه‌كته‌بی حزبەکەی دەبێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی، پێشتر به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاندبوو: رۆژی یەکشەممە 16ی حوزه‌یرانی 2019،  كاتژمێر 10ی به‌یانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌ یاوه‌ری و شاندێك دەست بە سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کابینەی نوێ دەکات، وەك براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی ساڵی 2018 بە سەردانیکردنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست بەو هەنگاوە دەکات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی وتبوو: "مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی پێشووی دانوستانكاری پارتی كۆ ده‌بێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دانانی پلانی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری له‌ پێكھێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كه‌ن".

مه‌سرور بارزانی، رۆژی 11ی حوزه‌یرانی 2019 رابردوو، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ناوزه‌دكرا و دواتریش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا، رۆژی 12ی حوزه‌یرانیش به‌ مه‌رسوومی هه‌رێمی له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم راسپێردرا.

هــ. ر


AM:09:55:16/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو