حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان هەواڵی کۆچی دوایی سەرکردەیەکیان ڕاگەیاند
وێستگە نیوز-
حزبی کۆمەنیستی کرێکاری کوردستان ڕایگەیاند یەکێک لە ڕابڤەرانی حزبەکە لە تەمەنی
٦٦ ساڵیدا و لە ئیسترالیا گیانی لەدەستدا.
حزبی کۆمەنیستی کرێکاری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو
"ئەمڕۆ جه‌بار مسته‌فا یه‌کێک له ڕابەران و که‌سایه‌تیه ناسراوو خۆشه‌ویسته‌کانی
بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاری و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان، له‌ته‌مه‌نی 66 ساڵیدا وپاش ململانێیه‌کی سه‌خت و دژوار له‌گه‌ڵ
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا، له‌شاری سدنی/ ئوسترالیا بۆ هه‌میشه دڵە گەورەکەی له‌لێدان
که‌وت و جه‌سته‌ی پڕ لهوزهی له‌تێکۆشان ڕاوه‌ستا".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "مێژوی ژیانی ئه‌و تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌باتی نه‌پساوه‌ی
زیاتر له‌چوار ده‌یه‌ی کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان و عێراقدا، له‌دژی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و
هه‌ژاری و نه‌داری و بێمافیه‌ک که‌له‌لایه‌ن چینی بۆرژوازی و ده‌سەڵاتەکەیدا
،ژیانی ملیۆنه‌ها ئینسانی له‌کۆیله‌یه‌تی و ژێرده‌سته‌یدا ڕاگرتووه".
ناوبراو یەکێکە لەو سەرکردانەی حزبی کۆمەنیستی کرێکاری کوردستان کە لەسەرەتای
دەستپێکردنی خەباتی کۆمەنیستیەوە دەستی بە کاری سیاسی کردووە.
جەبار مستەفا دوای ئەوەی ئاشکرا دەبێت کاری سیاسی دەکات، لەلایەن حزبی بەعسەوە
دەستگیردەکرێت و ماوەی پێنج سڵ حوکمدەدرێت.
کۆچکردوو ڕابەر و هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان بوو، یەکێکبووە لە
دامەزرێنەرانییهکیهتی تێکۆشانی کارگه‌ران.
ناوبراو یەکیکبووە لە ڕێکخەرانی کۆمیتەی راپەڕینی و ڕۆڵی هەبووە لە ڕاپەڕینە
مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ی باشووری کوردستاندا.
AM:11:34:31/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 18364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت