حزبی سۆسیالیست گۆڕانكاری ئه‌نجام ده‌دات


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ست به‌ زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری ده‌كات و سه‌ره‌تاش له‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد.


به‌ختیار كه‌ریم، وته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌یان به‌نیازی گۆڕانكاری گشتین.

به‌ختیار كه‌ریم وتی‌: "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تا كۆنگره‌ی داهاتوو زۆربه‌ی به‌رپرسی ده‌زگا و ئۆرگانه‌كان ده‌گۆڕدرێن.

وتیشی‌: "ئه‌مڕۆش د.فه‌رهاد تۆفیق، له‌بری نه‌ورۆز حاجی حسێن، وه‌كو به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبه‌كه‌مان ده‌ستبه‌كاربوو".

د.فه‌رهاد تۆفیق پێشتر له‌سه‌ر پشكی حزبه‌كه‌ی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بوو له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و راوێژكاری گشتی حزبه‌كه‌شی بوو.


PM:03:40:04/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 6042 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو