كادرێكی پارتی: پارتی له‌هه‌موو حیزبه‌كان زیاتر میدیای سێبه‌ری هه‌یه
ئاسۆ حاجی
وێستگه نیوز-
كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مرۆ هه‌ینی، 15/12/2017 ڕایگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌موو حزبه‌كانی تر زیاتر ده‌زگای میدیایی سێبه‌ری هه‌یه.
ئاسۆ حاجی نوسه‌رو كادری ڕاگه‌یاندنی پارتی و نزیك له‌نێچیرڤان بارزانی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناوی"ئه‌وه‌ی ئه‌من ده‌زانم" پۆستێكی بڵاوكردۆته‌وه.
ناوبراو نوسیویه‌تی "پارتی ئەگەر زیاتر نەبێ لە حیزبەکانی دیکە کەمتری نیە لە نووسەر و بەناو ڕۆشنبیر و بیرمەند و فەیلەسوف کە بە عەقید و عەمید و لیوا و بەڕێوەبەری گشتی و وەکیل وەزیر و وەزیر خانەنشینی کردوون ".
هه‌وه‌ها ده‌ڵێت پارتی "لە هەموو حیزبەکانی دیکە زیاتر دەزگای مدیایی هەیە،بە سێبەر و مێبەرەوە".
ناوبر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه کەچی پارتی " دەنگ و گووتاری میدیایی غایبە و هەر کاڵفامێک ورتەی لێوەبێ تەنگەنەفەس دەبی و نازانێ کو وەڵامی بداتەوە!"
ئاسۆ حاجی ڕونیكردۆته‌وه كه " لەوەتەی وەبیرمە میدیای پارتی لە حالەتی پەرچەکردارە و قەت کردار نەبووە، ئەوەش هۆکاری زۆرە کە گرنگترینیان چۆنیەتی تێگەیشتنی بڕیار بەدەستانە لە میدیا" .
ئه‌م پۆسته‌ی ئاسۆ حاجی هاوكاته له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی قوڵی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌رنامه‌ی چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه. هه‌ر له‌و میانه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیازی وایه َهه‌ر له‌مسالدا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م مووچه‌ی پله‌دارانی سه‌ربازیدا بچێته‌وه‌و مووچه‌كانیان كه‌مبكاته‌وه.
هه‌ر له‌ومیانه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هه‌زاران مووچه‌ی بن دیواری ئاشكرا كرد‌و به‌هه‌زاران دوو مووچه‌یشی بڕیوه، وه‌ك پێشووتر له میانه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانی حكومه‌ت ئاشكرایانكرد.
PM:08:41:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 9860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت