ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان و لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ له نزیك گوندی ئه‌ڵمانی كۆبوونه‌وه و شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو و رایگه‌یاند، ئاماده‌سازی بۆ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ن و خۆپیشاندانه‌كانیشیان بۆ رۆژێك نابێت، وتیشی: "ئه‌م ره‌فتارانه‌ی بارزانی چیتر ناچێته‌سه‌ر و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و بارزانی رایگه‌یاند كه نایه‌وێت له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
ژمارەیەك خۆپیشاندەر هێرشیانكردە سەر پەرلەمانی كوردستان و دواتر دەنگی تەقە بیستراو و بەپێی زانیارییانەكانیش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ژمارەیەك رۆژنامەنوس بریندار كراون.
كاوه عه‌بدولقادر، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی، رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر هاتنه ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و ته‌قه‌یان كردووه و كامێرای رۆژنامه‌نووسانیان شكاندووه.
هاوكات به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناوه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ ناو په‌رله‌مانی كوردستان هێرش ده‌كرێته سه‌ر كامێرامان و په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كۆبووه‌وه، كه تیایدا دوای دوو ساڵ هه‌ردوو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان به‌شدارییان له دانیشتنه‌دا كرد.
PM:09:44:29/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2802
جار خوێنراوه‌ته‌وه