جوڵانەوەی نەوەی نوێ: دژی بارەگاکانی پارتی خۆپیشاندان ساز دەکەین
وێستگه نیوزـ
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ "مه‌سعود بارزانی و كوڕه‌كه‌ی" به‌رپرسیار ده‌كات له هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو كه له هه‌ولێر روبدات و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه دژی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن.
دوای هێرشكردنه‌سه‌ر رابون مه‌عروف، وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ و تیمی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له هه‌ولێر، جوڵا‌نەوەکە لە راگەیه‌ندراوێكدا جه‌ختی كردوه‌ته‌وه كه له هه‌ولێر و سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كاندا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و "دژی باره‌گاكانی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی بارزانی "خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ:
"نەوەی نوێ ئیدانەی هێرشەکانی بەڵتەجیەکانی پارتی و بارزانی دەکات بۆ سەر پەرلەمانتاران و حەرەمی پەرلەمان وە خودی بارزانی و کورەکەی بەرپرسیار دەکات لە ئەگەری رودانی هەر روداوێکی نەخوازراوە لە هەولێر بۆ سەر میداکاران و کەناڵە میدیاییەکان و پەرلەمانتاران ، وە ئاگاداری هەمو لایەک دەکاتەوە کە ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانەی سەرانی پارتی لەم سەرەمەرگ و گیانەلایەیاندا بە ئاسانی تیپەر نابێت و هێندەی تر مەرگی خۆیان پێش دەخەن , وە پێویستە باش بزانن کە دیکتاتۆری زۆر لەمان بە دەسەڵاتتر و بەهیز تر نەیانتوانیوە بەم جۆرە بمێننەوە و بەردەوام بن، چجای دەسەڵاتێکی ترسنۆکی وەک بارزانی چۆن دەتوانێت بەم شیوەیە بەردەوام بێت لە دەسەڵات ."
"ئێمە پێمان وایە ئەم کاردانەوە نا مەسئولانەی بارزانی ئەنجامی ئەو شکستە گەورەیە کە لە ریفراندۆم توشی هات لەسەر دەستی جوڵانەوەی نەخێر و خودی رابون مەعروف و هاوڕێیانی ، وە بارزانی و دارودەستەکەی توشی شەرمەزاری و شکستێکی گەورە بوون و ئێستا دەیانەوێت تۆڵەی ئەو شکستە لە ئەندامانی پێشوی بەرەی نەخێڕ بکەنەوە کە بەرپرسانە لە پێش ریفراندۆم هەموو لایەکیان لە مەترسیەکانی ریفرانسۆم ئاگادار کردەوە ، بەڵام بارزانی و دارودەسەتەکەی میلەتی کوردیان توشی شتستێکی گەورە کرد و 51%ی خاکی کوردستانیان لە دەستدا ."
"لێرەوە گەلی کوردستان و جەماوەری ئازا و بەشەرەفی کوردستان لە هەموو شارەکان دەکەین ، بە تایبەت لە هەولێر و لە سلێمانی و شار و شارۆچکەکان کە نەوەی نوێ لە چەند رۆژی داهاتودا دەست بە جێ هەڵوێستمان دەبێت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری ساز دەکەین دژی بارەگاکانی پارتی و دەسەڵاتی بارزانی لە هەمو شار و شارۆچکەکان و بە هیچ شێوەیەک ناهێڵین کە ئەمە بەسەر بارزانی و دارودەستەکەی تێپەڕ ببێت و دڵنیای دەکەینەوە یان دەبێت واز لەم رەفتارانە بهێنێت یان دەبێت بە تەواوی کوردستان جێبهێڵێت ."
ر.ع
PM:07:31:29/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 15966
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت