نهوهی نوێ راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
وێستگه نیوز ـ
نهوهی نوێ لهسهر رێگریكردن له چالاكییهكهی ئهمڕۆیان له پاركی ئازادی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و ئاماژهی بهوهدا "هێزه ترسنۆكهكانی پارتی و یهكێتی وهك ههمیشه بۆ گهلهكهمان شێرن و بۆ دوژمنانی گهلهكهمان رێوی بهزیون".
ئەمڕۆ قەوارەی نەوەی نوێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەك ئاگادارن دوای ھەڵاتن و قوچاندنی فەرماندە ترسنۆکەکانی پارتی و یەکێتی و تەسلیم کردنی کەرکوك و نیوەی باشوری کوردستان لە چەند سەعاتێکدا بە ھێزەکانی سوپای عیراق، بڕیار بو ئەمڕۆ لیستی نەوەی نوێ، بۆ ئیدانەکردنی بەرپرسانی ئەو شکستە نیشتیمانییە، کۆبونەوەیەکی جەماوەری لە سلێمانی رێكبخات.
هەروەها دەڵێت، ئەو ھێزە ترسنۆکانەی کە وەك ھەمیشە بۆ گەلەکەمان شێرن و بۆ دوژمنانی گەلەکەمان ڕێوی بەزیون، لە ھەمو لایەکەوە رێگری دەکەن لە کۆبونەوەی هاوڵاتیان.
لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "پێمان سەیرە ئەم هێز و حزبیانە بۆ ریفراندۆمە ساختەکەی بارزانی خۆیان خەڵکیان کۆدەکردەوە و کارئاسانیان دەکرد، بەڵام بۆ هەڵوێستێکی وا مەردانە دژ بە کارەساتەکانی پاش ریفراندۆم، رێگری لە هاوڵاتیان دەکەن کە کۆبونەوەیەکی ئاشتیانەی هێمنانە بکەن".
نەوەی نوێ ئەوەشی وتووە، لە پێناو پاراستنی رۆحی هاوڵاتییان و گەنجان لە دەستی ئەو ترسنۆکانەی کە بەس بۆ ھێرشکردنە سەر لاوانی کورد پەروەردە کراون، کۆبونەوەکە رادەگرن لە ئێستادا.
هــ. ر
PM:02:25:19/10/2017
ئهم بابهته 8022
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت