لیستی نهوهی نوێ داوای دهستلهكاركێشانهوهی بارزانی دهكات
وێستگه نیوزـ
لیستی نەوەی نوێ ڕایگەیاند "ڕوداوەکانی ئەمڕۆی کەرکوك جارێکیتر پەردەی لەسەر راستی و تراژیدیاکانی گەلی کوردستان لادا، راستی ئەوەی کە حزبە تەقلیدیە کوردیەکان شکستیان خواردوە لە گەیاندنی گەلەکەمان بە ئاقارێکی ئەمین و ئارام.
لیستی نهوهی نوێ له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهداوه: "تراژیدیای ئەوەی کە دۆزی رەوای گەلەکەمان بەدەستی دەستەبژێری سیاسی تەقلیدی خراوەتە تونێڵێکی تاریك و فڕێدراوەتە ناوەڕاستی گێژەنێکی تاریك و قوڵەوە، شکست و گلانی ئەمڕۆی کەرکوك کەوتنی ھەمو ئەو دەستەبژێرە سیاسییەیە کە لە ھەشتاکانی سەدەی بیستەوە دەستیان بەسەر سیاسەتدا گرتوە و بەردەوام گەلەکەمان لە شکستێکەوە دەبەن بەرەو شکستێکی تر".
له راگهیهندراوهكهیدا لیستی نهوهی نوێ دهڵێت: "ئەوەی ئێستا رودەدات لێکەوتە سەرەتاییەکانی ئەو ریفراندۆمەیە کە مەسعود بارزانی بە پشتیوانی ح=زبە سیاسیەکان و سەرکردە تەقلیدیەکان لە 25 ی ئەیلول ئەنجامیدا و پێشنیار و ئامۆژگاری دڵسۆزانی گەلەکەمانی لە ناوە و لە دەرەوە خستە لاوە و بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی خستە سەروی بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان."
ئهوهشی بهبیرهێناوهتهوهكه "ئێستا کە گەلەکەمان رەبەڕوی شکست و قەیرانێکی ترسناك کراوەتەوە کاتی ئەوەیە ھەموان بە ھۆشیارییەوە خوێندنەوەیەکی ورد و رەخنەگرانە بۆ روداوەکان بکەین و ھەمو بەرپرسیارە سەرەکیەکانی ئەم شکستە روبەڕوی لێپێچینەوە بکەین."
لیستی نەوەی نوێ وەك چەند رێکارێکی سەرەتایی چهند پێشنیازێكی كردووه كه ئهمانهی خوارهوهن:
یەکەم: مەسعود بارزانی کە بەرپرسی یەکەمی ئەم روداوانەیە، داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات و پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم، کە بە نایاسایی دەستی بەسەردا گرتوە، جێبێڵێت و کۆتایی بە ژیانی سیاسی بھێنێت.
دوەم: سەرکردایەیەتی ھەر پێنج حیزبە سیاسیە سەرەکیەکەی ھەرێم، کە دواجار ھەمویان پشتگیری ریفراندۆمەکەی ٢٥ ی ئەیلولیان کرد، لەگەڵ ھەمو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە کۆمەڵ دەست لەکار بکێشنەوە.
سێھەم: حکومەتەکەی نێچیرڤان بارزانی ھەڵبوەشێتەوە و بە پەلە حکومەتێکی کاتی پێکبھێنرێت کە نابێت ھیچ یەکێك لە سیاسیە تەقلیدیەکان و کەس و کاریان بەشداری تێدا بکەن.
چوارەم: حکومەتی کاتی بە ھاوکاری نەتەوە یەکگرتوەکان خێرا ئامادەکاری بکات بۆ ھەڵبژاردنی گشتی پەرلەمان بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان.
لهكۆتاییشدا لیستی نهوهی نوێ وتویهتی: "ئێمە بە رون و راشکاوی رایدەگەیەنین ئەگەر بەرپرسیارانی ئەم شکستە گەورەیە نەجنە ژێرباری بەرپرسیارێتی و ھەنگاو بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە ھەڵنەگرن، ئەوا ئێمە پەنا بۆ جوڵا ندنی شەقام دەبەین بۆ ڕوخاندن و کۆتایی ھێنان بەم حکومەتە شکستخواردوە."
ر.ع
PM:05:53:16/10/2017
ئهم بابهته 8458
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت