په‌رله‌مانتارێك كێشه‌یه‌كی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێَم ئاشكرا ده‌كات



وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال

په‌رله‌مانتارێكی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ راپۆرتی‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌ كردووه‌ و ده‌ڵێت "یه‌ك له‌ كێشه‌كان ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ كه‌ ده‌بێت به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت یاسای‌ هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش پێویستی‌ به‌ كاته‌".
 
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، له‌به‌ر رۆشنایی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ دوێنێی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ فراكسیۆن و كۆمسیۆن بۆ تاوتوێی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان كۆبۆته‌وه‌ و راپۆرتی‌ خۆیان ئاماده‌ كردووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌ماندا پێشكه‌شی‌ ده‌كه‌ن و دواتر په‌رله‌مان بڕیاری‌ كۆتایی‌ ده‌دات.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ چ كێشه‌یه‌ك به‌دی‌ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، شوان شێخ ئه‌حمه‌د وتی‌ "یه‌ك له‌ كێشه‌كان ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ كه‌ ده‌بێت به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت یاسای‌ هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش پێویستی‌ به‌ كاته‌".

ئه‌مڕۆش جه‌عفه‌ر ئیمینكی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ ئاگادارییه‌كدا په‌رله‌مانتارانی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 16-10-2017 له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی‌ كۆبوونه‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژی‌ 1-11-2017 هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌نجام بدرێن، رۆژی‌ 17-10-2017یش بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن.


PM:03:01:14/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 8358 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو