په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن: هه‌ر پاساوێك بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بهێنرێته‌وه‌ پاساوی‌ تازه‌ نین



وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال

په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن داواكاره‌ له‌ كاتی‌ خۆیاندا هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێن، چونكه‌ ئه‌و پاساوانه‌ی‌ بۆ دواخستنیان باس ده‌كرێَن پاساوی‌ تازه‌ نین.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌ و وێنه‌شی‌ ئاڕاسته‌ی‌ رایگشتی‌ و باڵیۆزخانه‌ و رێكخراوی‌ ناوخۆیی‌ و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه‌، رایانگه‌یاندووه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و گرفت ‌و كه‌موكوڕییه‌ هونه‌ری‌ ‌و لۆجستیكیانه‌ی‌ له‌ یه‌كه‌م پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ (1992) هه‌تا ئێستا هه‌ن له‌یه‌كده‌چن‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌به‌ستدا به‌بێ چاره‌سه‌ری‌ هێڵراونه‌ته‌وه‌ و دووباره‌ و چه‌ندباره‌ ده‌بنه‌وه‌.

وه‌كو له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كردووه‌ هه‌ر پاساوێك له‌ئێستادا بۆ دواخستنی‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ پێنجه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و خولی‌ سێهه‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بهێنرێته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ 1/11/2017دا ئه‌نجام بدرێن پاساوی‌ تازه‌ نین و له‌و عه‌قڵیه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتخوازه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ زیاتر له‌دوو ده‌یه‌یه‌ نایه‌وێت ئه‌زمونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بچێته‌ سه‌ر راسته‌ڕێی‌ دیموكراسی‌‌و رێگه‌نادات گرفت‌و كه‌موكوڕییه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ پاساوی‌ ئاماده‌كراوی‌ هه‌بێت بۆ دواخستن‌و ئه‌نجام نه‌دانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كان له‌كاتی‌ خۆیدا.

په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن روونیان كردۆته‌وه‌، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ته‌مه‌نی خولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌6/11ی‌ ئه‌مساڵدا كۆتایی پێدێت‌و له‌و به‌رواره‌ به‌دواوه‌ په‌رله‌مانی كوردستان هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایی نابێت، له‌كاتێكدا ماوه‌ی زیاتر له‌دوو ساڵه‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم شه‌رعیه‌تی یاسایی نه‌ماوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

په‌یمانگه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌كردووه‌، له‌ئێستادا لێره‌و له‌وێ ئه‌و باس ‌و خواسه‌ ده‌وروژێنرێت كه‌ دوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام نادرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ پاساوێكی‌ ئه‌وتۆ هه‌بێت شایه‌نی‌ ئه‌وه‌ بێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ بۆ دوابخرێت و ده‌ڵێن "جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستان له‌كات‌و واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و هیچ كات ئه‌م پاساوانه‌ی كه‌ باسده‌كرێن‌و باسكراون به‌هۆكارێك نابینین بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، چونكه‌ ئه‌و زیانه‌ دیموكراسی‌و دامه‌زراوه‌ییه‌ی‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌مجاره‌ به‌دوای‌ خۆیدا ده‌یهێنێت زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌هه‌ر كام له‌و پاساوانه‌ی‌ كه‌ هه‌ندێك لایه‌نی‌ سیاسی گه‌وره‌ و قه‌به‌ی‌ ده‌كه‌ن".

په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن داوا له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و راپرسی ده‌كات به‌هیچ جۆرێك نه‌چێته‌ ژێرباری ئه‌نجامنه‌دان‌و دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، له‌به‌رده‌م هاوڵاتیان‌و ده‌نگده‌راندا روبه‌ڕوی به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌و متمانه‌ی پیشه‌ییان ده‌كه‌و


PM:03:43:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 5938 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو