ئەوتانکەرە سوتەمەنیانەی لە دیوی ئێران بوون به سووته‌مه‌نییه‌وه گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان
         
                وێنە.. ئەرشیڤ
        
        
        
          
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بەرێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگه‌یاند، دوای هەوڵی زۆری هەردوو لایەنی  هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران، توانرا ئەو تانکەرانەی سوتەمەنیان پێ بووە بگڕێندرێنەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان و ئه‌وانه‌شی چاوه‌روانی چوونه‌وه بوون بۆ ئێران ئاودیوکرانەوە. 
	
	
ئەزوەر مه‌حمود، بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە سنووری  قەزای پێنجوێن به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک ژمارەیەک تانکەر کە هەڵگری  جۆرەکانی سوتەمەنی  وەک (نەوت- گاز- بەنزین) بوون لە دیوی ئێران راگیران، دوای هەوڵێکی زۆری بەرپرسانی هەردوو لا توانرا ژمارەیەک لەوتانکەرانە بگڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان".
	
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ وتیشی: "نزیکەی 60 تانکەر لە دیوی  کۆماری ئیسلامی ئێران بوون، ئەو شۆفێرە تانکەرانەی عیراقی بوون 41 تانکەر بوون ئەوانە گەرێندرانەوە  هەرێمی کوردستان واتە شۆفێر و تانکەرەکان".
	
رونیشکردەوە:"  ئەو شۆفێرانەی ئێرانی بوون و ستەمەنی پێ بوو کە بیهێنن بۆ هەرێمی کوردستان شۆفێرەکانیان رۆیشتبونەوە  ئەوانیش دەکرانە ئەم دیو، بەشێکیان ماوە واتە شۆفێرە ئێرانیەکان ئەگەر ئەمرۆ بێن ئەکرێن بەم دیودا".
	
باسی لەوەشکرد:"کەرەنتینە و تانکەری ئێرانی هەبوون لە دیوی هەرێمی کوردستان کرانەوە  دیوی ئێران، ئەمرۆ و سبەینێ  لە وڵاتی ئێران مانۆری سەربازی ئەنجام دەدرێت هاتوچۆی گەشتیاری بەردەوام دەبێت لەمەرزی باشماخ تەنها هاتوچۆی  بارهەڵگر و تانکەر وەستێنراوە بۆ ماوەی دوو رۆژ ".
	
ئه‌زوه‌ر مه‌حمود ئه‌وه‌شی باسكرد: "له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی ئاسایی بكرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی به‌رده‌وامه".
	
روونیشیكرده‌وه: "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه و سووته‌مه‌نی وه‌ك پێشووی لێبێته‌وه".
	
له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، ئێران هه‌نارده‌كردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان راگرت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی له جۆره‌كانی به‌نزین و نه‌وت و گاز.
        
        AM:11:33:03/10/2017 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									10637
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت