وێستگه نیوزـ
سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی لیستی نه‌وه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تیی شاسوار عه‌بدولواحید له شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و رایگه‌یاند كه ده‌بن به ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا پشتگوێ خراون.
شاسوار عه‌بدولواحید له وتاری راگه‌یاندنی لیسته‌كه‌دا بۆ ئاماده‌بوانی رێوڕه‌سمه‌كه وتی كه ده‌بێت هاوڵاتیان بزانن ئه‌م گروپه جیاوازن و له حزبه‌كانی دیكه ناچن، راشیگه‌یاند كه لیستی نەوەی نوێ هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە پرۆسەی سیاسی‌دا بەشدارییان پێ نەکراوە.
وتیشی: ئه‌م لیسته لیستی تۆراوه‌كان و عاجزه‌كان نییه كه له یه‌كێكی دیكه جیابونه‌ته‌وه و ئێمه كۆیان بكه‌ینه‌وه، لیسته‌كه ته‌نها بۆ كه‌سانێكی دیاریكراو نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌و حزبانه‌ی ئێستا بڵێین ئێمه ده‌وڵه‌تداری ده‌كه‌ین و پێیان بڵێین ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تداری چییه.
شاسوار عه‌بدولواحید راشیگه‌یاند كه پێویستمان به لیست و گروپێكی نوێیه كه بیر له خۆشگوزه‌رانی بكاته‌وه و چۆن وه‌ك هه‌موو هاوڵاتییه‌كی ئه‌م دنیایه چێژ له ژیان ببینێت، ناكرێت چیتر هه‌موو رۆژێك وا بكه‌ین هه‌مووان رقی له یه‌كتر بێت بیر له شه‌ڕ بكاته‌وه، بۆیه پێویستمان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی تازه و وازهێنان له رابردوو.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌ی رایگه‌یاند كه دواتر وه‌ك سوپرایز ئاشكرایده‌كه‌ن و جیاوازه له‌وانی دیكه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا پێویسته باس بكرێت ئه‌وه‌یه لیسته‌كه بایه‌خ به ژن ده‌دات، كۆمه‌ڵگه له ژن و پیاو و كچ و كوڕ پێكهاتووه، پێویسته ژنان له ماڵ بهێنرێنه ده‌ر و ناكرێت وه‌ك میكیاج و رازاندنه‌وی سفره به‌كاریان بهێنن.
ویتیشی كه لیسته‌کەیان بایه‌خ به گه‌نج ده‌دات تا نه‌بنه ژێر ده‌سته و پێویستیان به كه‌س نه‌بێت و چیتر له كۆیلایه‌تیدا نه‌ژین، ئێمه ده‌بێت وا له‌م كۆمه‌ڵگایه بكه‌ین تاكه‌كانی خاوه‌ن ئیراده و ئازا بن و پشت به‌خۆیان ببه‌ستن و خۆیان چۆنیان ویست وا بڕیار بده‌ن.
وتیشی له بری ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی موچه بڕینه‌وه به خه‌ڵك بده‌ین، پێویسته فێری بكه‌ین چۆن ببنه خاوه‌ن كار و خۆیان ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بن و پشت به‌خۆیان ببه‌ست.
شاسوار عەبدولواحید وتیشی، دەیانەوێت شێوازی حزبایەتی لە هەرێمی کوردستاندا بگۆڕن، چونکە حزبەکانی پێشتر سەرجەمیان لە ئەنجامی دابەشبوون و (ئینشیقاق)ەوە دروستبوون، جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، کە دەبن بە دەنگی ئەوانەی لەم هەرێمەدا پشتگوێ خراون و دەبن بە دەنگی ئەوانەش کە تەنانەت لەناو حزبەکانی دیکەشدا فەرامۆشکراون.
وتیشی به دوو هێڵی هاوته‌ریب له ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كار ده‌كه‌ن و له ناوه‌وه گه‌نجه‌كان وشیار ده‌كه‌نه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ش روی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌رده‌خه‌ن تا چاكسازیی راسته‌قینه نه‌كه‌ین له كۆڵیان نابینه‌وه، چونکە ئەم دەسەڵاتە ماوەی 26 ساڵە قەیران بۆ خەڵک دروست دەکەن.
راشگه‌یاند كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دوو رێگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه یان توندوتیژی به‌كاربهێنن، یان بێنه پێشه‌وه و ده‌وڵه‌تداری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن ئه‌و دڵنیام هیچ رژێمێك تاسه‌ر نامێنێته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، دەبێت هەولێرییەکان حوکمی شارەکەیان بکەن و پرۆژەکەیان بەردەوام دەبێت تا پایتەختی هەرێم ئازاد دەکەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە دواین هەڵبژاردندا پارتی کە دەسەڵاتداری هەرێمە، لە هەولێر 25%ی دەنگەکانی بەستهێناوە و 75%ی هاوڵاتیانی شارەکەش یان بەشداری هەڵبژاردنیان نەکردووە یاخود دەنگیان بە پارتی نەداوە.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە لیستەکەیان بڕوای بە هاوپەیمانێتی نییە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا و دەیانەوێت بگەنە هەموو پۆستە باڵاکانی هەرێم نەک وەک ئەوەک حزبەکانی دیکە تەنها بیر لە پۆستەکانی وەزیری و قائیمقامی و چەند پۆستێکی دیکە بکەنەوە.
ر.ع
PM:05:02:01/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 12538
جار خوێنراوه‌ته‌وه