ئه‌مڕۆ پارتی و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز -
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی كۆببنه‌وه و له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان گفتوگۆ بكه‌ن.
شانده‌كه‌ی پارتی كه بڕیاره له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌وه بریتین له فازڵ میرانی، ئازاد به‌رواری، مه‌حمـوود محه‌مه‌د، جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، عیزه‌ددین به‌رواری، ریبوار یه‌ڵدا.
مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بنه‌وه و، موناقه‌شه‌ی دانانی ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه و، دواتریش ناوه‌رۆكی ئه‌جێنداكه دیاری ده‌كه‌ن.
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی ده‌بێت.
AM:08:11:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت