فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: ئه‌گه‌ر بکوژانی دکتۆر هۆشیار ئاشکرانەکران ده‌سه‌ڵات خۆی تۆمه‌تبارە


وێستگە نیوز -

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگەیاند پێویسته‌ پلانداڕێژه‌رو بكه‌رانی تیرۆری د.وشیار ئاشكراو ریسوا بكرێن، و ئه‌گه‌ر پلانداڕێژه‌رو بكه‌رانی ئه‌و تیرۆرانه‌ ئاشكرا نه‌كرا ده‌سه‌ڵات خۆی تۆمه‌تبارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2016، فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیەند، "به‌داخه‌وه‌ له‌په‌نای ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌دا له‌ هه‌رێمی كوردستان، تاكو ئێستا هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن و تیرۆری نێوخۆیی بوونی هه‌یه‌و له‌ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه‌ گه‌شته‌ مامۆستایانی ئاینی، به‌رگرتن به‌م تیرۆره‌و ئاشكراكردن و ڕیسواكردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌ركی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌، ئه‌گه‌ر پلانداڕێژه‌رو بكه‌رانی ئه‌و تیرۆرانه‌ ئاشكرا نه‌كرا ده‌سه‌ڵات خۆی تۆمه‌تباره‌".


هەرەوەها ئامەژەیان بۆ ئەوەکردووە، "تیرۆری ئه‌م مامۆستا ئاینیه‌ پاش چه‌ند مانگێك له‌ تیرۆری ڕۆژنامه‌نووس "ویدا حسێن" دێت له‌شاری دهۆك، كه‌تاكو ئێسته‌ هیچ به‌ره‌وپێش چونێك له‌دۆسێكه‌یدا نی یه‌!


وتوشیانە، "تیرۆری د.وشیار دوای ئه‌و زنجیره‌ هه‌ڕه‌شه‌و ڕیش سوتاندن و ده‌ركردن و سزادانه‌ی مامۆستایانی دیكه‌ی ئاینی شاری هه‌ولێر دێت كه‌به‌داخه‌وه‌ ئه‌م دۆخه‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و تۆقاندنه‌ ڕێكخراوه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌رامبه‌ر مامۆستایانی ئاینی دیارو كاریگه‌ری ئه‌م شاره‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر".


فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا وتویانە کە ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێره‌ به‌رپرسیارانه‌ هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی پلانداڕێژه‌ران و بكه‌رانی حه‌قیقی ئه‌م تاوانه‌، هۆشداریش ده‌ده‌ین له‌ به‌لاڕێدابردن و سیناریۆ بۆ دروست كردن له‌پێناو په‌رده‌پۆش كردنی ئه‌م تیرۆره‌ كه‌ ناوو ناوبانگی هه‌رێم زیاتر له‌كه‌دار ده‌كات و گومانی گه‌وره‌تر ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران.


ئەمە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو کاتژمێر چەند چەکدارێک دەستڕیژی گوللـەیان لە هۆشیار ئیسماعیل مامۆستا و بانگخوازی ئاینی کرد لە شاری هەولێر و دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


هۆشیار ئیسماعیل مستەفا، بانگخواز و مامۆستای ئاینی لە ساڵی ١٩٧٦ دا لەدایکبووە و خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە بەناوەکانی (ئیسرا، نزا، سەنا، ئەحمەد و مەریەم) و لە ساڵی ١٩٩٩ دا ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و ساڵی ٢٠٠٣ کۆلیژی شەریعەی تەواو کردوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەر و ساڵی ٢٠١٣ دکتۆرای لە تەفسیردا بەدەستهێناوە، ماوەی ١٣ ساڵە وتاربێژە.


PM:02:12:23/11/2016


ئه‌م بابه‌ته 2415 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت