شاندی یەکێتی و نەوەی نوێ لەارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

‌

وێستگەنیوز- بابان عومەر

لە دوای سەردانەکەی شاندی یەکێتی بۆ بارەگای سەرەکیی نەوەی نوێ و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی، هەریەک لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و هیمداد شاهین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆیان خستەڕوو.


شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، "هەر کۆبوونەوەیەک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و هەرێمی کوردستان بێت ئامادەین".

ناوبراو سوپاسی نەوەی نوێشی کرد کە هاوڕان لەگەڵیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جەختی کردەوە، "ئامانجمانە لە چوارچێوەی دەستووردا کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین".

لە هەمان کاتدا هیمداد شاهین وتی، "چەندین ساڵە هاوار دەکەین کە داهاتی نەوت شەفاف بێت، راشکاوانە نابینە بەرگریکار لە بیرەنەوتەکان کە بووەتە نەهامەتی بۆ هاووڵاتیان".

هیمداد شاهین ئەوەشی خستەڕوو، "رێککەوتنمان لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنێکە بۆ چاککردنی گوزەرانی هاووڵاتیان، خزمەتکردنی خەڵک و گەڕاندنەوەی باڵانس".


PM:04:59:28/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت