بە تۆمەتی گەندەڵی بەرپرسێکی باڵای عێراق لە میسڕەوە گەڕێندرایەوە عێراق

‌

وێستگەنیوز- نێچیر کەمال

دەستەی دەستپاكی عێراق گەڕاندنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی كۆمپانیای بەندەرەكان لە میسرەوە رادەگەیەنێت كە لەسەر گەندەڵی دەستگیركراوە.

لە راگەیەنراوێكدا، دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشكرایكردووە، هێنانەوەی فەرحان فەرتووسی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی كۆمپانیای بەندەرەكانی عیراق بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی راستەوخۆی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ داواكاری گشتیی، دەزگای هەواڵگری و پۆلیسی نێودەوڵەتی بەڕێوەچووە و لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە لە میسرەوە گەڕێنراوەتەوە بۆ عێراق بۆئەوەی لە بەردەم دادگا ئامادەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتەكانی فەرتووسی پەیوەستن بە قۆستنەوەی پۆستەكەی لە كاتی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای گشتیی بەندەرەكانی عێراق سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و بوونی دۆسێی سپیكردنەوەی پارە و كۆكردنەوەی سامانی نایاسایی، دادوەری دادگای كەتنی ناوەندیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دوای لێكۆڵینەوە لە بەڵگەنامەكان، بەپێی ماددەی 19 لە یاسای دەستپاكی و دەستكەوتی نایاسایی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركردووە.


PM:01:50:28/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو