ئەمڕۆ لە سلێمانی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە

‌

وێستگەنیوز- نێچیر کەمال

شاندێکی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 28ـی تشرینی دووەمـی 2026، بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتوون لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، لە سلێمانی لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە پێکهاتوون لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆدەبنەوە.

ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان هەردوولا لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 1ـی 12ـی 2026 کۆبوونەوەی 'دیالۆگی نیشتمانی' لە بەغدا بە بەشداریی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوەبچێت.


AM:10:36:28/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو