رۆیتەرز: ئیدارەی ترەمپ هانی عێراق و ڤەنزوێلای داوە لە ئۆپیک بچنە دەرەوە
وێستگەنیوز-
ئاژانسی
هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکی تایبەتدا بە پشتبەستن بە 10سەرچاوەی ئاگادار لە گفتوگۆکان ئاشکرای کرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە سەرەتای
ئەمساڵدا هانی هەریەکە لە عێراق و ڤەنزوێلای داوە تاوەکو بیر لە دەرچوون لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)
بکەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم هەوڵەی واشنتن لە چوارچێوەی
سیاسەتی ئیدارەی ترەمپدا بووە بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و فراوانکردنی
وەبەرهێنان لەو کەرتەدا، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسانی ئەمریکا لە گفتوگۆکانیاندا
هانی عێراقیان داوە رێکخراوەکە جێبهێڵێت.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، عەلی زەیدی، سەرۆک
وەزیرانی عێراق، دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، پرسی دەرچوون لە ئۆپیک لە
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا تاوتوێ کردووە، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق بە
توندی دژی ئەو پێشنیازە وەستاوەتەوە و توانیویەتی سەرۆک وەزیران قایل بکات بەوەی
عێراق لەناو ئۆپیکدا بمێنێتەوە، وە لەبری کشانەوە، هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پشک و
ئاستێکی بەرزتری بەرهەمهێنان لەناو ڕێکخراوەکەدا بدات.
لەلایەکی دیکەوە، راپۆرتەکەی رۆیتەرز ئەوەی خستووەتەڕوو
کە ئیدارەی ترەمپ هەمان هەوڵی لەگەڵ ڤەنزوێلاش داوە و هانی داوە لە ئۆپیک بچێتە
دەرەوە، تەنانەت بۆ ئەو مەبەستە رێگریی لە ناردن و پێدانی پارەی ئەندامێتیی ئەو
وڵاتە بە رێکخراوی ئۆپیک کردووە.
PM:07:16:27/11/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت