بارەگای لیوای 1ـی پێشمەرگە و چەکە قورسەکانی لە قەرەهەنجیرەوە گوازرانەوە بۆ بانی مەقان
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
سەرچاوەیەک لە لیوای 1ـی پێشمەرگەی سەر بە یەکێتیی نیشتمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بارەگای لیواکە و تەواوی ئالیات و چەکی قورسیان لە قەرەهەنجیرەوە گوازرانەوە بۆ بانی مەقان.
ئەمڕۆ هەینی 27ـی تشرینی دووەمی 2027، سەرچاوەیەک لە لیوای 1ـی پێشمەرگە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بارەگای لیوای 1ـی پێشمەرگەی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەرەهەنجیرەوە گوازراوەتەوە بۆ بانی مەقان.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی بارەگاکەدا، سەرجەم ئالیات و چەکی قورسی وەک تانک و تۆپی لیوای 1ـی پێشمەرگە لە قەرەهەنجیرەوە گوازراونەتەوە بۆ بانی مەقان.
PM:01:48:27/11/2026
ئهم بابهته 1712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت