عەلی باپیر: مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم بێت لە ڕیزی پێشەوەی پارێزەرانیدا دەبین
وێستگەنیوز- ئارام
عەلی
عەلی
باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە پەیامێکدا سەبارەت بە دۆخی ئێستای
عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرکات مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم بێت لە ریزی
پێشەوەی پارێزەرانیدا دەبن، جەختیشی کردەوە، بۆ چارەسەری دۆخەکە پێویستە تاکە رێگە
گەڕانەوە بێت بۆ دەستوور و دامەزراوە فەرمییەکان، بەتایبەت دادگای فیدراڵی.
ئاماژەی بەوەش کرد،
خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە ساڵی 2005ـدابە رێژەی 78.59% دەنگیان بە دەستوور داوە، بۆیە دەبێت لە هەموو
حاڵەتەکاندا سێبەر و مەرجەعی هەموو لایەک بێت، روونیشی کردەوە کە قەوارەی هەرێم
بەرهەمی خەبات و بەرخۆدانی خەڵکی کوردستان و بەشێک لە مافی شەرعی و رەوایانە و لە
دەستووردا جێگیر کراوە، بۆیە پاراستن و گەشەپێدانی ئەرکی هەموو لایەکە.
لە بەشێکی دیکەی
قسەکانیدا هۆشداریدا لەوەی، مەترسیی گەورە لەسەر هەرێم و عێراق و هەر قەوارە و
دەوڵەتێکی دیکە بریتییە لە ستەم، بێدادی، چینایەتی، گەندەڵی و قۆرخکاری، ئاشکراشی کرد، خۆزگە هەردوو حیزبی حوکمڕان لە
دیدارەکەی پێشوودا لەسەر بنەمای حەق، دادگەری و خزمەتی خەڵک دەنگ و سەنگی خۆیان
یەک بخستایە.
وتیشی، وەک رابردوو
لە ریزی خەڵک و جەماوەردا دەمێننەوە، بەتایبەت چینە چەوسێندراو و بێبەشەکان، رایشیگەیاند
کە هەرگیز نابنە پارسەنگی هیچ هێز و لایەنێک، بەڵام تا توانایان هەبێت دژی
قۆرخکاری، گەندەڵی و بەقاچاخبردنی سامانی وڵات دەوەستنەوە، هاوکات ئاماژەی بەوە
کرد کە هەرکەسێک حەقی بوێت لە دادگەری، دەستوور و یاسا ناترسێت.
لە کۆتایی
پەیامەکەیدا، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وەڵامی عومەری کوڕی عەبدولعەزیزی بۆ والیی حمس
هێنایەوە کە سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی قەڵا و شوورەی شارەکە بۆی نووسیبوو: «بە
دادگەری قایمی بکە و رێوبانەکانی لە ستەم پاک بکەوە، ئا ئەوە نۆژەنکردنەوەکەیەتی»،
و داوای کرد ئەو وەڵامە بکرێتە پەند.
PM:04:40:26/11/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت