میدیای یەکێتی: زەیدی بە مەرج رەزامەندە پشکی هەرێم لە بودجەی 2027 بکرێتە 15%
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
میدیای یەکێتی لە زاری دوو ئەندامی لیژنەی داراییەوە ئاشکرای دەکات، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندیی دەربڕیوە پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2027ـدا بکرێت بە 15%، بەڵام بە مەرجێک هەرێم بێ چەند و چوون بە سەرجەم داواکاری و بڕیارەکانی رازی بێت.
میدیای یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق قسەیان بۆ میدیاکانی دیکە کردووە، بە پشتبەستن بەو زانیارییانە قسە لەگەڵ دوو ئەندامی لیژنەی داراییدا کراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە ناوەڕۆکی گفتوگۆکان سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی 2027 و پشکی هەرێمی کوردستان.
بە پێی ئەو میدیایە، زەیدی وتویەتی کێشەیان نییە لەوەی پشکی هەرێمی کوردستان 12.7 یان 14.4% بێت، زەیدی رەزامەندیی دەربڕیوە و بە دەق وتوویەتی "بۆیان بکەن بە 15% نەک 14.4%".
میدیای یەکێتی ئەوەشی گێڕاوەتەوە کە یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە زەیدی دەڵێت کێشەی پارەتان نەبێت، هێندە پارە دەنێرم بۆ هەرێمی کوردستان کە تەنانەت خۆشیان داوای ئەوەندەیان نەکردبێت"، بەڵام بە مەرجێک هەرێمی کوردستان بێ چەند و چوون بە داواکاری و بڕیارەکانی زەیدی رازی بێت، ئەو کاتە پشکی هەرێمی کوردستان دەکات بە 15% و وەک خۆی وتوویەتی، هێندە پارە دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان کە هەرێم خۆیشی تەنانەت داوای ئەو بڕە پارەیەی نەکردبێت.
PM:04:12:26/11/2026
ئهم بابهته 1092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت