دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم هەڵوێست دژی بڕیارەکانی زەیدی رادەگەیەنێت

‌

وێستگەنیوز- بابان عومەر

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ و هەڵوێستی خۆی دژی بڕیارەکانی زەیدی راگەیاند، هاوکات جەختی لەسەر پاراستنی مافە بنەڕەتی و دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردەوە.


دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەر جۆرە لێدوان و هەڵوێستێک ببێتە هۆی دروستکردنی نادڵنیایی لای هاووڵاتییان، یان کاریگەریی نەرێنی لەسەر مافە بنەڕەتی و دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دروست بکات، لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ و دەستووری هەمیشەیی عێراقدا ناگونجێت.

هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی دانپێدانراوە و پاراستنی کەرامەت، ئاسایش و بژێویی ژیانی دانیشتووانەکەی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی یاسایی و ئەخلاقیی هەموو لایەکە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دووپاتی کردووەتەوە کە پێویستە دەستووری هەمیشەیی عێراق وەک خۆی و بە شێوەیەکی گشتگیر، دوور لە هەر جۆرە جیاکاری و پەراوێزخستنێک جێبەجێ بکرێت.


AM:10:09:26/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو