گوتەبێژی یەکێتی: هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و پاراستنی ئەمانەتی سەرشانمانە

‌

وێستگەنیوز- ئارام عەلی


کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە و پاراستنی ئەمانەتی سەرشانیانە، هاوکات جەختی کردەوە لەوەی، دەبێت دەستوور ببێتە سەنگی مەحەک و لە پێکهێنانی کابینەی دەیەمدا سازش لەسەر شایستەیی خۆیان ناکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، هوتافی تووندی دەمارگیری خزمەت بە کەس و دۆزەکەیان ناکات، دووپاتیشی کردەوە کە یەکێتیی دژی هەر کارێکی قاچاخچێتییە.

وتیشی، دەبێت شەفافیەت ببێتە بنەمای حوکمڕانی و مەرجیشیان بۆ دانیشتن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دەرکردنی ئەو پەرلەمانتارانەی حزبەکانی ترە کە بەشداریان لە دانیشتنی کاراکردنەوەی پەرلەماندا کرد.

لە کۆتاییشدا گوتەبێژی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە، لەسەر نەخشەڕێگەکەیان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم سوورن و لە هەر مامەڵە و چارەسەرێکدا دەبێت دەستوور بکرێتە پێوەر و سەنگی مەحەک.


PM:08:11:25/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو