ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم: زمانی زەبر و هێز سەقامگیریی عێراق دەخاتە مەترسییەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات کە بەکارهێنانی زمانی زەبر و
هێز ئارامی و سەقامگیریی عێراق دەخاتە مەترسییەوە، داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکات
کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.
دادوەر
عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە
ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لێدوانەکانی ئەم دواییەی گوتەبێژی فەرماندەی
گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان جێگەی مەترسی و نیگەرانییە.
سەرۆکی
ئەنجومەنی دادوەری ڕوونیکردەوە، دەستووری عێراق بە ڕوونی شێواز و ڕێکارەکانی
پەیوەندی و دابەشکردنی ماف و دەسەڵاتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی
فیدراڵی دەستنیشان کردووە. بۆیە پێویستە کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، یاسا و
ڕێزگرتن لە گفتوگۆ و ڕێککەوتنەکان چارەسەر بکرێن، نەک زمانی زەبر و هێز کە خزمەت
بە هیچ لایەنێک ناکات.
لە کۆتاییدا
داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد بەردەوام بێت لە دۆزینەوەی چارەسەری دەستووری،
جەختیشی کردەوە کە هەر هەوڵ و ڕێکارێک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستوور و یاسا
دادپەروەری بەدی ناهێنێت و زیان بە گشت عێراق دەگەیەنێت.
PM:02:37:25/11/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت